05:17 | 2009/7/3 | king_ej
KING_EJ
Windows Live Messenger 9.1 بڵاوكرایه‌وه كه گۆڕانكاری زۆری تێداكراوه وه‌ك ده‌زانین پرۆگرامی ویندۆز لایڤ ماسنجه‌ر یه‌كێكه له پرۆگرامه به‌ناوبانگ و سه‌ركه‌وتووه‌كان چات، كه زۆربه‌ی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ئاشنای ئه‌م پرۆگرامه‌ن، له‌م ماوه‌یه‌دا ڤێرژنی بێتای Windows Live Messenger 9.1 بڵاوكرایه‌وه كه گۆڕانكاری زۆری تێداكراوه
له‌درێژه‌ی بابه‌ت ئه‌م ڤێرژنه نوێیه دابگره

یه‌ك له‌و گۆڕانکاریانه‌ی گـــــــــواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌کارهـــێنه‌ر خۆیی و ئه‌و که‌سه‌ی چاتی له‌گه‌ڵ ده‌کات له‌لای ڕاســــته‌وه بۆ لای چـــه‌پ، جگه له‌وه‌ش وێنه‌کان چوارچێوه‌یه‌کی جوانی بۆ زیادکراوه و هه‌روه‌ها زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی گرتنی وێنه‌ی خۆت به‌هۆی وێب کامه‌وه.
یه‌كێكی تر له‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌م ڤێرژنه‌دا كراوه گۆڕینی به‌رگی ماسنجه‌ر و شاردنه‌وه‌ی توڵباری پرۆگرامه‌که‌یه ، به‌ڵام به‌کارهێنه‌ر به‌ویستی خۆی ده‌توانێت گۆڕانکاری تێدابکات و پیشانی بداته‌وه.
جگه له‌مانه‌ش کــردارێکی تر كه له‌م ڤێرژنه‌دا زیادكراوه، زیادکردنی هاوڕێ دڵخـــوازه‌کانت که ده‌توانی هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامت له‌گه‌ڵیان هه‌یه بیانگوازیته‌وه بۆ به‌شی دڵخـــوازه‌کان.
یه‌كێكی تر له‌و گۆڕانکارییه به‌رچاوانه‌ی كه له‌م ڤێرژنه‌دا كراوه ئه‌وه‌یه که به‌کارهـــێنه‌ر له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانێت له زیاد له‌چه‌ند ماسنجه‌رێك بكاته‌وه بۆ نمونه ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ری ماڵه‌وه و له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری فه‌رمانگاكه‌ت بكه‌یته‌وه به‌بێ كێشه.
كۆمه‌لێك گۆڕانكاری تریشی تێدا كراوه، خۆتان ده‌توانن دایبگرن و تاقیبكه‌نه‌وه.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 15 له 23 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو