16:17 | 2010/5/23 | میماتی باش
چاویلكه‌یه‌ك بۆ وه‌رگێڕان
كۆمپانیای (ئێن ئای سی) بۆ ته‌كنۆلۆجیای پێشكه‌وتوو، چاویلكه‌یه‌كی دروست كردووه كه ده‌توانێ رێزێكی (شریتێكی) وه‌رگێڕانی زمان نیشانی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بدات. ئه‌و چاویلكه‌یه كه ناوی لێنراوه (تێلی سكوته‌ر)، بیسته‌رێكی سه‌ر (هێدفۆن) و گه‌وره‌كه‌رێكی وێنه‌ی له‌گه‌ڵدایه.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی (ئێن ئای سی) ده‌ڵێ به‌نیازین نموونه‌یه‌ك له‌و چاویلكه‌یه به‌رهه‌م بێنن كه وه‌رگێڕانێكی ده‌موده‌ستی زمانه‌كان بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه بكات، كه له‌نێوان دوو كه‌ساندا ئه‌نجام ده‌درێت و به یه‌ك زمان قسان ناكه‌ن. هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و جۆره چاویلكه‌یه پێشتر بۆ ئه‌وه دروست كرابوو، كه یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بدات كه به‌كاری فرۆشیاری له دووكانه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی وه‌ك: مێژووی كڕینی كه‌لوپه‌له‌كان له‌لایه‌ن كڕیاره‌كانیانه‌وه نیشان بدات، له‌و كاته‌ی كه قسان له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ( پاشان بینیمان كه ده‌كرێ ئه‌و جۆره خزمه‌تگوزاریه په‌ره‌ی پێ بدرێت و وه‌رگێڕانیش ئه‌نجام بدات، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و مایكرۆفۆنه‌ی كه به بیسته‌ره‌كه‌ی سه‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ده‌نگه‌كان وه‌ربگرێت و بیانكاته ناو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆ وه‌رگێڕان دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بگۆڕێت بۆ ده‌قی نووسراو و دووباره بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بیسته‌ره‌كه. له‌و كاته‌شدا كه به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی گوێی له‌و ده‌نگانه‌ی قسه‌كه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌بێت، شریتێكی وه‌رگێڕانی له‌سه‌ر وێنه گه‌وره‌كه‌ره‌كه بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌توانێ بیخوێنیته‌وه.
قسه‌كه‌ر به‌ناوی كۆمپانیای (ئێن ئای سی)، \"تاكایۆ ئومینۆ\" له راگه‌یاندنێكی دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فه‌ڕه‌نساوی، گوتی: \"ئه‌م ئامێره ده‌كرێ له كاتی گفتوگۆ تایبه‌تیه‌كاندا به‌كار بهێنرێت كه له‌نێوان دوو كه‌ساندا ده‌بێ و نایانه‌وێ كه‌سانی دیكه‌یانی وه‌ك وه‌رگێڕانیان له‌گه‌ڵدا بێت\".
هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه گوتی كه ئه‌م ئامێره نوێیه ده‌نێردرێته بازاڕه‌كانی ژاپۆن له مانگی نۆڤامبه‌ری/تشرینی دووه‌می ساڵی 2010، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌رگێڕانی تێدابێت، چونكه ئه‌و خزمه‌تگوزاریه نیاز وایه له سه‌ره‌تای ساڵی 2011 دا دابین بكرێت.
16:15 | 2010/5/23 | میماتی باش

رۆژ له‌دواى رِۆژ كۆمپانیا به ناوبانگه‌كانى جیهان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ركابه‌رى كۆمپیوته‌ره‌ى ئایپادى به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌پڵ بكه‌ن و له‌وانه‌ش هه‌ردوو كۆمپانیاى گۆگڵ و فێرزۆن.
كۆمپانیاى فیرزۆن كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیایه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانى مۆبایل له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ئێواره‌ى دوێنێ رِایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیاى بوراى ئینته‌رنێتى گۆگڵ هه‌ڵساون به مۆركردنى رِێكه‌وتن نامایه‌ك بۆ دروست كردنى كۆمپیوته‌رێكى نوێى شاشه‌یى،ئه‌م ووتانه‌ش له چاوپێكه‌وتنێكى به‌رِێوه‌به‌رى ته‌نفیزى كۆمپانیاى فیرزۆن بوه كه‌له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى ۆڵ ستریت جۆرناڵ بوه.
ماك ئه‌دامز له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وشداوه كه ئه‌و كۆمیوته‌ره نوێیه‌ى برِیار وایه به‌رهه‌مى بهێنن زۆر پێشكه‌وتوه چونكه به‌هاوكارى نێوان دوو كۆمپانیاى هه‌ره گه‌وره‌یه.
له‌هه‌مانن كاتدا ماك ئه‌دامز رِه‌تى كرده‌وه كه كات دیارى بكات بۆ به‌رهه‌م هێنانى ئه‌و كۆمپیوته‌ره نوێیه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى دوو كۆمپانیاى ناوبراو له دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى كۆمپانیاى ئه‌پڵه‌وه دێت.
16:12 | 2010/5/23 | میماتی باش
یابانییه‌كان بێزاربوون له‌وه‌ی كه سه‌گ و پشیله واته ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌ژین قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ن بۆ خۆشتن له‌به‌رئه‌وه غه‌ساله‌یه‌كی ئۆتۆماتیكیان دروستكردووه به‌مه‌به‌ستی شتنیان به شامپۆ و وشككردنه‌وه‌شیان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا كه ناگاته 33 ده‌قیقه ئه‌و جۆره غه‌سالانه‌ش داواكارییه‌كی زۆری له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به خۆیه‌وه بینیوه
16:10 | 2010/5/23 | میماتی باش
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌و بۆچوونانه‌ی به درۆ خسته‌وه كه به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت رێژه‌ی زیره‌كی مرۆڤ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت سوود به مێشك و ده‌ماغی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و رێژه‌ی زیره‌كی مرۆڤ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. شایانی باسه ئه‌م لێكۆڵینه‌ه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ندین پسپۆر و مامۆستای زانكۆی كالیفۆڕنیا له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس ئه‌نجامدراوه.
16:06 | 2010/5/23 | میماتی باش
جگه‌ره‌یه‌كی بێ دووكه‌ڵ دروستده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، كۆمپانیای (تۆباكۆ) ی یابانی به‌نیازه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا جگه‌ره‌یه‌كی نوێ به‌بێ دووكه‌ڵ دروست بكات.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و جۆره جگه‌ره‌یه نابێته هۆكاری دروستكردنی حه‌ساییه‌ت‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌كاتی كێشانیدا.
له‌ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و جگه‌ره نوێیه كه ناوی (زبر‌و ستایل مینت) ه، له‌سه‌ر هاوشێوه‌ی جگه‌ره‌ی ساده دروستكراوه‌و ئێستاش له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌كۆمپانیای ناوبراو هێمای به‌وه‌كردووه، جگه‌ره‌كه به‌جۆرێك دروستكراوه كه له‌كاتی كێشانیدا، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ژنی دووگیان نابێت.
NNA
16:04 | 2010/5/23 | میماتی باش
ڕۆژ به‌ڕۆژ تەکنۆلۆژیا پێشدەکەوێت و هەواڵی سه‌ر سوڕهێنه‌ر ئه‌بيسترێت به‌تايبه‌ت هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژيايی ، ئه‌وه‌تا پڕۆگرامه‌رێكی فينله‌ندی به‌ناوی (Jerry Jalava ) ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ په‌نجه‌يه‌كی خۆی كرد به USB كه توانای هه‌ڵگرتنی (2GB ) زانياری وه‌ك وێنه و ڤيديۆ و .....هتد هه‌يه ، وه‌ك خۆی باس ئه‌كات كاتی خۆی ئه‌و په‌نجه‌يه‌ی به ڕووداوێكی ماتۆڕ تێك چووه وو چاک نەبۆته‌وه ئه‌ميش كردوويه‌تی به فلاش كه به‌شێوه‌يه‌ك درووستی كردووه ئه‌توانرێت لێ بكرێته‌وه نيوه‌ی په‌نجه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو كۆمپيوته‌ره‌كه ......

16:02 | 2010/5/23 | میماتی باش
15:58 | 2010/5/23 | میماتی باش
له‌و ماوه‌ی دواییدا ماوسی لیزه‌ری ده‌ركه‌وت و له پێشووتریش ماوسی كلاسیكی، ئێستاش له داهێنانێكی تازه و نوێ‌دا: ماوسێك له هه‌وادا كارده‌كات، له ده‌ست ده‌به‌سترێت و هه‌ر له هه‌وادا كاری پێده‌كرێت. ئه‌م جۆره ماوسه ناو نراوه ...
airmouse ، داهێنانی ئه‌م جۆره ماوسه سوودبه‌خشه بۆ ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر كارده‌كه‌ن، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای لیزریی و جوڵاندن له هه‌وادا به‌بێ له‌مس كردن كارده‌كات، هه‌روه‌ك ماوسه‌كه ته‌نها كاتێك كارده‌كات كه ده‌ست له دۆخی كرانه‌وه دابێت، ئه‌مه‌ش بۆ وه‌ستان له كاركردن له كاتی نووسین به كیبۆرده‌وه. ئه‌م ماوسه‌ش له‌دوای ماوه‌یه‌ك كه به‌ته‌واوی دیارنه‌كراوه به نزیكه‌ی نرخی 129 دۆلار ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه
15:56 | 2010/5/23 | میماتی باش

هيوادارم بةدلتان بيت
15:50 | 2010/5/23 | میماتی باش
كۆمه‌ڵێك له‌زانایانی بواری ئایتی گه‌یشتنه دروستكردنی فلاشمیمۆرییه‌ك كه به ته‌كنه‌لۆژیای (OFMT) ناسراوه، فلاش میمۆرییه‌كه 100000جار له‌فلاشه ئاساییه‌كان خێراتره و جگه له‌وه‌ش هه‌ر ئان و ساتێك ته‌زووی كاره‌بای له‌سه‌ر ببرێت ئه‌وا پارێزگاری له ته‌واوی زانیارییه‌كانی ناوه‌وه‌ی ده‌كات.
جێی ئاماژه بۆ كردنه ئه‌م فلاش میمۆرییه نوێیه له‌ڕوی كاركردنه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و فلاشه ئاساییانه نییه كه ئێستا له‌بازادا هه‌ن، فلاش میمۆرییه‌كه له ترانزستۆری سلیكۆنی زۆر ته‌نك و بچووك دروستكراوه و به‌رگه‌كه‌شی له ئۆكسیدی ئاسن و پۆلیمه‌رات دروستكراوه. ئێستا له‌ژێر دوا لێكۆڵینه‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتووبێت ئه‌وا بازاڕی فلاش میمۆرییه گه‌وره‌كان ده‌كه‌وێته به‌رمه‌ترسی كزبوون نه‌فرۆشتن.
15:48 | 2010/5/23 | میماتی باش

ئەنجامی لێکۆلینەوەیەکی زانستی دەریخست کە سود وەرگرتن و بە کارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ کۆنترۆل کردنی فشاری خوێن جێگەی دڵنیاییە و باشترین رێگایە.
لێکۆلەرەوانی کۆلێژی پزیشکی واشنتۆن لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەی کە کردووبیان لە سەر (778)نەخۆشی تووش بوو بە فشاری خوێن،ئەنجامێکی باشاین بە دەست هێنا.
داوی (12)مانگ ئەم نەخۆشانە ف؟ساری خوێنەکەیان سادە بوویەوە یەکسانیەکی باش لە خوێنەکەیاندا بەدی کرا.
ئەم دەستە لێکۆڵیارە خوازیاری ئەوەن کە بتوانن چارەسەری نەخۆشی دیکە لە رێگای ئینتەرنێتەوە پەیدا بکەن.
ئاگاداری ئەمەش بە زۆر مانەوە لە بە کارهێنانی ئینتەرنێت زەلەرو زیانێکی زۆر گەورەی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤەکان.
15:46 | 2010/5/23 | میماتی باش

وه‌كو ئاشكرایه كه ماڵپه‌رى گۆگڵ به گه‌وره‌ترین و یه‌كه‌مین ماڵپه‌رى ئینته‌رنێت داده‌نرێت له جیهاندا و خزمه‌تگوزاریه‌كى ئێجگار زۆر و بێوێنه پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ده‌كات، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان له گه‌وره‌ترین ئابرِووچونى نێوده‌وڵه‌تى و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووى ئینته‌رنێتدا كۆمپانیاى ناووبراو دانى به‌وه‌دانا كه سیخورِى به‌سه‌ر زانیاریه تایبه‌تى و كه‌سیه‌كانه‌وه ده‌كات ئه‌م كاره‌ش له‌سه‌ر په‌یامه ئه‌لیكترۆنیه‌كان (ئیمه‌یل)ه‌وه ده‌كات به هۆى هێڵى ئینته‌رنێتى لاسیكى (واى -فاى )كه رِۆژانه به ملیۆن كه‌س له جیهاندا ئه‌و جۆره هێڵه به‌كارده‌هێنن.
شایه‌نى باسه ئه‌م هه‌رایه‌ى ئێستا سه‌رى هه‌ڵداوه له‌وه‌وه سه‌رى گرت كه كۆمپانیاى ناوبارو خزمه‌تگوزارى (ستریت ڤی‌و)ى پێشكه‌ش كرد كه هه‌ڵده‌ستىَ به پیشاندانى ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلڕ و گشت ئه‌و شتانه‌ى كه له‌ناوى دایه بێئه‌وه‌وى پێویستى به هیچ كۆدێك هه‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م خزمه‌تگۆزاریه و هه‌رله‌رێگه‌ى هێڵى ئینته‌رنێتى (واى -فاى)یه‌وه سیخورِى له‌سه‌ر وێنه و گرته ڤیدیۆ كه‌سیه‌كان و چه‌كى بانكى و مامه‌ڵه‌ى بازرگانى كردوه، كۆمپانیاى گۆگڵیش به‌هانه بۆ ئه‌م كاره‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان به شێوه‌یه‌كى ئاسایى پێشكه‌ش كردوه ئه‌م هێله لاسیكیانه‌ى ئینته‌رنێت كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانن ئه‌وا ئۆتمبێلانه ناوه‌ستێت و سیخورى له‌سه‌ر شوێنه‌كه بكات به‌ڵكو ئۆتۆمبێله له جوڵه‌دایه.
ئه‌م دانپێدانه‌ى گۆگڵیش له‌وه‌وه ده‌ستى پێكرد كاتێك حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا هه‌ڵسا به لێكۆڵینه‌وه له باره‌ى هێڵى ئینته‌رنێتى (واى -فاى)ه‌وه كه پێش نیو مانگ له‌مه‌وبه‌ر گۆگڵ رایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان هیچ سیخورِیه‌ك به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت له رێگاى ئه‌م هێله‌وه ناكه‌ن و ته‌نها ناوى ئه‌وكه‌سانه‌یان لایه كه به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و هێڵه‌ن به‌ڵام له پاش ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا ئه‌و نهێنیانى ئاشكرا كرد گۆگڵ ناچار بوو به‌وه‌ى دانى پێدابنێت كه سیخورِى به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانى كردوه.
له‌م باره‌یه‌وه له ژماره‌ى ئه‌ورِۆیدا رِۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریكى ئه‌وه‌ى بڵڕو كردۆته‌وه كه كۆمپانیاى گۆگڵ هه‌ڵساوه به دزینى زانیارى كه‌سى و حجكومى و كۆمپانیاكان له ماوه‌ى 4 ساڵى رابدوودا و له رِێگاى هێڵى ئینته‌رنێتى لاسیكى (واى -فاى) و ئه‌مه‌شى نوسیوه كه ئه‌م كاره‌ى گۆگڵ دوره له ره‌وشتى كۆمپانیایه‌كى ئینته‌رنێتى كه بانگه‌شه بۆ پاراستنى زانیارى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌نێت ده‌كات .
هه‌مان رۆژنامه ئاماژه‌ى به‌وشداوه كه له ئێستادا زیاتر له 30 ده‌وڵه‌ت ئه‌م جۆره هێله به‌كارده‌هێنن و كۆى ئه‌و زانیاریانه‌ش كه گۆگڵ دزیونى له 4 ساڵى رابردوودا زیاتره له 600 گێگابایت به هه‌موو جۆه‌كان و له چه‌ندان شێوه‌ى جیاواز ئه‌وجا ئه‌م زانیاریانه حكومى یان كه‌سى یان تایبه‌ت بێت به بانك یان كۆمپانیا ....هتد.
له رِاگه‌ینداروێكى كۆمپانیاى گۆگڵیش ئه‌و هاتوه كه‌ئێستا ئه‌ندازیاران و پسپۆرِانى بوارى ته‌كنه‌لۆژى تایبه‌ت به خۆى له هه‌وڵى ئه‌ودان كه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌مه‌ودا هه‌موو كه‌سێكیش نه‌توانیت به ئاره‌زووى خۆى سوود له خزمه‌تگوزارى (ستریت ڤی‌و)وه‌ربگرێت به‌ڵكو ته‌نها له شێوه‌ى وێنه ئه‌م خزمه‌تگوزاریه پێشكه‌ش ده‌كرێت .
هه‌مان رِۆژنامه نوسیوته‌ى : به‌داخه‌وه بۆ كۆمپانیاى گۆگڵ كه دزى و سیخورِى به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانیه‌وه بكات

15:41 | 2010/5/23 | میماتی باش

کۆمپانیا (Epson)پێشەنگ لە بواری تەکنەلۆژیا لاپتۆپێکی تازەی خستە بازارەوە بەناوی(THE YAKU NJ5200 PRO) شایانی باسە ماددەی سەرەکی کە ئەم لاپتۆپە نوێیە لێی دروست کراوەبریتیە لە دارێکی تایبەت کە تەمەنەکەی دەگەرێتەوە بۆ زیاتر لە هەزار سال.
ئەم لاپتۆپە چەندین تایبەتمەندی بە هێزی لە خۆ گرتوە.وەك شاشەی کریستاڵ(wuxga screen)بە قەبارەی15،4ئینج.
پرۆسێسەری (core 2 duo p 8400)
مەزەربۆردەکەی ئینتێڵ و بەخێرایی (202)گێگا هێرتز.
کارتی شاشەی (Geforce 9800GT)
بەقەبارەی(512)مێگابایت،لەگە� � هاردیسکێك بە قەارەی (160)گێگابایت.
15:39 | 2010/5/23 | میماتی باش
15:38 | 2010/5/23 | میماتی باش

- ناسا به‌هۆی ئامێر و ته‌لسكۆبه تایبه‌تییه‌كانی چاودێریكردنی هه‌ساره‌ی (مه‌ریخ) توانیویه‌تی وێنه‌ی چه‌ندین دره‌خت له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ بگرێت. له‌مباره‌وه ماڵپه‌ڕی (براڤا)ی رووسی بڵاویكرده‌وه كه ناسا وێنه‌ی چه‌ندین ده‌وه‌نی به‌رزی گرتووه كه هه‌ر له دره‌ختی سنه‌وبه‌ر ده‌چن. شایان یاسه وه‌ك له وێنه‌كه دیاره كه چه‌ندین پارچه سه‌وزایی بوونیان هه‌ی، به‌ڵات تا ئێستا به‌رپرسانی ناسا دڵنیانین كه ئاخۆ ئه‌مانه ده‌وه‌ن یان دره‌ختی راسته‌قینه‌ن. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه هه‌ساره‌ی مه‌ریخ له زۆر رووه‌وه له زه‌وی نزیكه، به‌ڵام تا ئێستا ئاو له‌م هه‌ساره‌یه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌م هه‌واڵه بۆ زانایان گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویی بسه‌لمێنرێت ئه‌م سه‌وزاییانه ده‌وه‌ن یان دارن ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه ئاو له‌م هه‌ساره‌یه‌دا هه‌یه، كه ئاویش هه‌بێت ئه‌وه ژیانی له‌سه‌ر هه‌یه.
15:36 | 2010/5/23 | میماتی باش

ده‌ق:
ێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستنى تازه ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه، ته‌نها گوێبیستنى ده‌نگى دایك بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌سه بۆ دڵنیابوون‌و هه‌ستكردن به‌ئاسوده‌یى ده‌روون، رونیشكراوه‌ته‌وه یه‌ك په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ دایكدا، ده‌بێته‌هۆى ئاسووده‌بوونى ده‌روون، هه‌روه‌ها دایكه‌كه‌ش له هه‌ستكردن به‌تاوان‌و كه‌مته‌رخه‌مى دوورده‌كه‌وێته‌وه. لێكۆڵه‌رانى ئه‌مریكى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كاریگه‌رییه‌كانى ده‌نگى خێزان‌و هاوڕى بۆ ده‌روون شیبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 61 كچ له‌نێوان ته‌مه‌نى 7 بۆ 12 ساڵ ئه‌نجامداوه‌و كراون به‌سێ به‌گروپه‌وه
01:32 | 2009/12/23 | KING...
KING_EJ
ئێستا خه‌ریكه په‌ره به سیسته‌مێكی مۆبایلی زۆر زیره‌ك ده‌درێت، كه ده‌توانێ شوێنی ئه‌و كه‌سانه دیاریبكات ئه‌گه‌ر له شوێنێكی داخراویشدابن. سايتی (لایف ساینس) ی ئه‌مریكایی ده‌ڵێ: هه‌رچه‌نده پره‌نسیپه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌هێزبێت، به‌ڵام بواری كاریگه‌ری ئه‌م ئامێره هێشتا زۆر روون و ئاشكرا نیيه. هه‌ر ئه‌م سايته ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئامێره ناوی (سه‌ڕاوند ساینس) هه‌ڵده‌گرێ و زانیاریه‌كانی له رێگه‌ی كامیرا و ئامێری پێوانی خێرایی و مایكرۆفۆنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته كۆمپیوته‌رێكی سێرڤه‌ر كه ئه‌ویش جێپه‌نجه‌یه‌ك دروست ده‌كات و شوێنه‌كه ده‌ناسێته‌وه. (ئه‌یونات كۆنستانداش)، كه ده‌رچووی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ره له زانكۆی (دیووك)، ده‌ڵێ: كاتێك كه زانیاریيه بینراو و بیستراو و جولاوه‌كان تێكه‌ڵده‌كرێن، ده‌توانرێت شوێنپێیه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن له بۆشاییدا دروست بكرێت. جێی ئاماژه‌یه كه (كۆنستانداش) ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی رۆژی هه‌ینی له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆمپیوته‌ر و تۆڕه‌كان له پایته‌ختی چین (بێیجینگ) پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانێ جیاوازی له‌نێوان دوو شوێندا بدۆزێته‌وه. واته ده‌توانێ ده‌ست نیشانی شوێنێكی مه‌ی خواردنه‌وه‌ی تاریك و پڕ له هه‌را بكات و له ئه‌پارتمانێكی رووناكتر و ره‌نگ جوانی جیا بكاته‌وه. ئه‌م سايته ده‌ڵێ پڕۆژه‌كه پێویستی به كاری پتر هه‌یه و ئێستا مۆبایله‌كه ناتوانێ ئه‌م كاره بكات ئه‌گه‌ر له‌ناو جانتایه‌كدا بێت و كامیرای تێدا نه‌بێت.
(كۆنستانداش) روونیشی كردۆته‌وه كه: (چوینه 51 شوێنی جیاواز و بینیمان كه ئامێره‌كه زۆر به وردی كار ده‌كات به رێژه‌ی 87% كاتێك كه هه‌موو تواناكانی ده‌كه‌وێته كار). به‌رپرسی ئه‌م پڕۆژه‌یه (رۆمیت رۆی)، كه پرۆفیسۆری یاریده‌ره له ئه‌ندازه‌ی كاره‌با و كۆمپیوته‌ر، ده‌ڵێ: چه‌نده ئامێره‌كه زانیاری پتر كۆ بكاته‌وه و شییان بكاته‌وه ئه‌وه‌نده شوێن په‌نجه‌كه روون و وردتر ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه كه پڕۆژه‌كه له لایه‌ن دامه‌زراوی زانستی نیشتمانی ئه‌مریكیه‌وه پشتوانی لێ ده‌كرێ و كۆمپانیاكانی نۆكیا و فیرایزۆن و مایكرۆسۆفت هاوكاری ده‌كه‌ن.
_ Xx_KING_EJ_xX
00:37 | 2009/10/1 | KING...
KING_EJ ئه‌و كه سانه‌ى كه ویندۆزى ڤیستایان دابه‌زاندووه له سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئاسانكارى و جوانكارییه‌ى له‌م ڤێرشنه تازه‌ى ویندۆز هه‌یه گرفتێكیان بۆ دروست ده‌بێت ئه‌ویش دانه‌به‌زینى هه‌ندێك به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ویندۆزه.. دیاره ئه‌مه گرفتى زۆرێك له كه‌سانى دیكه‌شه.. بۆیه كه‌سانێك بیریان له سایتى تایبه‌ت كردۆته‌وه بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ى تایبه‌تن به ڤێستا.. ئه‌م لینكه‌ى له درێژه‌دایه كلیك بكه‌و به كه‌یفى خۆت به‌رنامه دابه‌زێنه بۆ ڤێستاكه‌ت.. كلیك لێره بكه بۆ چونه ناو سایته‌كه
00:59 | 2009/7/13 | KING...
KING_EJ
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 1 له 3 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو